نرخی نەوت لەم ئاستەدا جێگیرە

١١ ئابی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

نرخی نەوت بە جێگیری ماوەتەوە و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە 66 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 11-8-2025، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 66 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی لە جێگیریدا ماوەتەوە.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسیش جێگیرە و بە 63 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

میدیا جیهانییەکان هۆکاری ئەم نرخانە دەگەڕێننەوە بۆ هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەسەر رووسیا، کە بڕیارە سزای ئەو وڵاتە بدات بە هۆکاری رانەگرتنی جەنگ.