ترەمپ: کۆچبەرەکانی ئەمریکا لە سەرژمێریدا هەژمارناکرێن
٨ ئابی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند، سەرژمێرییەکی نوێ لە ئەمریکا ئەنجام دەدرێت و کۆچبەرە نایاساییەکانیشی تێدا هەژمارناکرێت.
ئەمڕۆ هەینی، 8-8-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی 'تروس' رایگەیاند، کە فەرمانی بە وەزارەتی بازرگانی وڵاتەکە کردووە، کە سەرژمێرییەکی نوێ ئەنجامبدات.
دەشڵێت، لە سەرژمێرییە نوێکەدا ئەو کەسانەی بە نایاسایی هاتوونەتە وڵاتەکەیان هەژمارناکرێن.
هاوکات، هیچ وردەکارییەکی لەبارەی چوارچێوەی یاسایی و میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەم پڕۆسەیە و کاتەکەی ئاشکرا نەکردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە کاتی دەستبەکاربوونی ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا یەکێک لە بڕیارەکانی ئەوە بوو، کە هەموو ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی لە ئەمریکان بیان گەڕێنێتەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
