٧ ئابی ٢٠٢٥
نرخی زێڕ بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە 3379 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی حەوت دۆلار لە بەهاکەی بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7-8-2025، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ ھەزار و 379 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی حەوت دۆلار بەرزبووەتەوە.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی کانزاکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پلانی سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر جیهاندا جێبەجێکردووە و چەند وڵاتێکی گرتەوە، لە نێویاندا عێراق بەرێژەی %30 باجی بەسەردا سەپێنرا.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 570 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 666 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 697 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 760 هەزار دینارە.