مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت
٥ ئابی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
دارایی و ئابووری هەرێم، رایگەیاند، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 5-8-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە (6ی ئابی 2025)، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە تەموویلی مووچەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم خەرجدەکرێت.