شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
٣ ئابی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
شارەزایەکی کەشناسی هاتنی شەپۆلێکی گەرمای بەتین ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، شەپۆلی گەرماکە لە دووشەممە و ڕۆژانی داهاتوو دەبێت هەستی پێدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پشتیوان پێنجوێنی لەبارەی گۆڕانی کەشوهەوا لەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند، "لە ڕۆژی یەکشەممە 3/8/2025 شەپۆلی نوێی گەرمای بەهێز ڕوودەکاتە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و چەق و هەستپێکراوی شەپۆلی گەرماکە ڕۆژی دووشەممە و ڕۆژانی داهاتووە."
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر هیچ گۆڕانکارییەک ڕوونەدات، ئەم شەپۆلی گەرما نوێیە تاوەکو تاکو 15ی مانگ بەردەوامی دەبێت.
محەمەد پێنجوێنی باسی لەوەش کرد، "بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوى شاری سلێمانی 43 بۆ 45 پلە دەبێت و لە هەندێک کاتدا بەهۆکاری هەبوونی شێ لە بەرگە هەوادا هەست بە گەرمای زیاتر دەکرێت بەراورد بە پێشبینییەکان".