لە دهۆک گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ خنکا
٢ ئابی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک لە بەنداوی خنس گەنجێکی تەمەن 20 ساڵان خنکا.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک لەلێدوانێکدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە 2ی ئابی 2025, گەنجێک بەناوی (زەید حەمید مووسا) کە خەڵکی گوندی بیساتێ لە ناحیەی قەسرۆکی سەر بە قەزای شێخانە و تەمەنی 20 ساڵە لە بەنداوی خنس خنکا".
ئاماژەی بەوەشکرد:"لە ئەمساڵدا لە سنووری پارێزگای دهۆک شەش کەس خنکاون کە چواریان بە رەگەز عەرەب بوون و دووانی دیکەشیان کورد بوون، هەروەها تائێستاش تەرمی منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ لە ناحیەی دێرەلوک نەدۆزراوەتەوە".