نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاست بەرزبووەوە
٢ ئابی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاست بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی ئۆنسەیەک زێڕیش بە 3362 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، 2-8-2025، نرخی زێر لە بازاڕەکاندا بەڕێژەی 2% بەرزبووەوە و نرخی ئۆنسەیەک زێڕیش بە سێ هەزار و 362 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە بەرزترین ئاستییەتی لە یەک هەفتەی رابردوودا.
هۆکاری سەرەکیی ئەم بەرزبوونەوەیەش بۆ ئامارە نوێیەکانی بازاڕی کاری ئەمریکا دەگەڕێتەوە، کە هۆکاری سستبوونەوەی ئابووری و ئەگەری دابەزاندنی رێژەی سوودی بانکی لە مانگی ئەیلوولدا بەهێز کرد.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 568 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 663 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 695 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 703 هەزار دینارە.