ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبار "کەیفی زراری"ـیمان دەستگیرکرد
٢٧ تەمموزی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبار “کەیفی زراری”ـیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار(کەیفی صابر حمد) ناسراو بە (کەیفی زراری)ـیان دەستگیرکرد.
ئاشکراشیکرد، بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆی نەشیاو و دوور لە داب و نەریتی کۆمەڵگا دەستگیرکراوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داواش دەکات، هەر کەسێک سکاڵای یاسایی لەسەر هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکات.