ئەو کەسانە کێن کە نابێت خواردنە ترشەکان بخۆن؟

٢٧ تەمموزی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئەو کەسانە ئاگادار دەکەنەوە کە ئەم نەخۆشییانەیان هەیە نابێت نزیکی خواردنە ترشەکان بکەونەوە.

ـ ئەو کەسانەی نەخۆشی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدەیان هەیە.

ـ ئەو کەسانەی نەخۆشی تەنک بوون و کێشەی ددانیان هەیە.

ـ ئەو کەسانەی برینی گەدە و ڕیخۆڵەیان هەیە.

ـ ئەو کەسانەی نەخۆشی پێستیان هەیە وەک نەخۆشی ئەکزیما.

ـ ئەو کەسانەی نەخۆشی ڕۆماتیزمە و ئازاری جومگەکانیان هەیە.

ـ ئەو کەسانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە.

ـ ئەو کەسانەی تەمەنیان کەمە بە تایبەتی منداڵان

ئەو ئافرەتانەی دەکەونە سوڕی مانگانە.

لە کاتی هەبوونی هەر کێشەیەکی تەندروستی پێویستە هاوڵاتیان دەستبەجێ سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی بکەن.