خواردنی خورما خراپە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە؟

٢٦ تەمموزی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

خورما یەکێکە لەو میوانەی سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت و لە ڕووی خۆراکییەوە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و کانزا و ڤیتامینەکان.

پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئاگاداری ئەو کەسانە دەکەنەوە کە شەکرەی جۆری یەکەم و دووەمیان هەیە خۆیان بپارێزن لەزۆر خواردنی خورما چونکە خورما ڕێژەیەکی زۆری شەکری گلوکۆزی تێدایە و کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر بەرزکردنەوەی شەکری خوێن، هەروەها پسپۆڕانی بواری تەندروستی بانگەشەی ئەو کەسانە ڕەت دەکەنەوە کە دەڵێن خورما زیانی نییە بۆ نەخۆشی شەکرە.

- ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە چۆن خورما بخۆن؟

پسپۆڕانی بواری پزیشکی و خواردن دەڵێن: "دەکرێت ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە بە ڕێژەی کەمتر خورما بخۆن، بەشێوەیەک لە هەفتەیەکدا دوو بۆ سێ جار تەنها یەک بۆ دوو دەنک خورما بخۆن".

ئەمە لە کاتێکدایە، پزیشکەکان ئاگاداری ئەو نەخۆشانە دەکەنەوە کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە سەرەتا ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەن پێش زیادکردنی هەر خۆراکێک بۆ سیستەمی خۆراکییان.