٢٦ تەمموزی ٢٠٢٥
لەسەر داوای چاڤی ئەڵۆنسۆ فێرلان مێندی لە ڕیاڵ مەدرید دەڕوات و فڕان گارسیا دەمێنێتەوە.
پاش ئەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید چاڤی ئەڵۆنسۆی وەک ڕاهێنەری تازەی یانەکەی ناساند، هەرزوو ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە کۆمەڵێک یاریزانی دورخستەوە لە پێکهاتەی سەرەکی و داوای لە کارگێڕی یانەکە کرد دەستبەجێ کۆمەلێک یاریزان بفرۆشێت وەک: دانی سیبایۆس، لوکاس ڤاسکیز، ڕۆدریگۆ، فێرلان مێندی، لوکا مۆدریچ، هەرچەندە تا ئێستا یانەی ڕیاڵ مەدرید بەشیک لەو یاریزانانەی بە فەرمی نەفرۆشتووە بەڵام چاوەڕێ دەکرێت لەم گواستنەوەی هاوینەیەدا ئەو یاریزانانە یانەکە بەجێ بهێڵن.
بە پێی هەواڵێکی رۆژنەمەی as کە رۆژنامەیەکی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدریدە، چاڤی ئەڵۆنسۆ فیێرلان مێندی بۆ لیستی ئەو یاریزانانە زیاد کردووە کە دەبێت یانەکە بەجی بهێڵن، هەروەها چاڤی ئەلۆنسۆ بە دەستەی کارگێڕی یانەکەی گوتووە کە نایەوێت دەستبەرداری فڕان گارسیا ببن چونکە ئەو یاریزانە لە پلانەکانیدایە بۆ وەرزی داهاتوو.