مارکۆس ڕاشفۆرد ئامانجی هەیە لە بارسێلۆنا

٢٦ تەمموزی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

مارکۆس ڕاشفۆرد پاش ئەوەی پەیوەندی کرد بە یانەی بارسێلۆناوە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قسەی بۆ میدیاکان کرد و گوتی:

'ئامانجی سەرەکیم لە بارسێلۆنا بەدەستهێنانی هەموو نازناوەکانە بەتایبەتی نازناوی چامپیۆنزلیگ" هەر لە درێژەی وتەکانیدا کاتێک پرسیاری لێکرا دەربارەی باشترین یاریزانی مێژووی بارسێلۆنا، ئەستێرە ئینگلیزیەکە گوتی" بێگوومان لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی مێژووی بارسێلۆنایە".

مارکۆس ڕاشفۆرد بۆ ماوەی یەک وەرز پەیوەندی کردووە بە یانەی بارسێلۆناوە و پاش تەواو بوونی وەرزەکە بارسێلۆنا دەتوانێت یاریزانەکە بکڕێتەوە بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ.