لویس دیاز نزیکە لە پەیوەندی کردن بە یانەی بایرن میوشن

٢٦ تەمموزی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

لویس دیاز هێرشبەری یانەی لیڤەرپول نزیکە لە پەیوەندی کردن بە یانەی بایرن میوشن.

بە پێی هەواڵێکی تۆڕی وەرزشی Sky Sport، یانەی بایرن میوشن دەستی کردووە بە گفتوگۆکردن لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی لویس دیاز، یانە باڤارییەکە دەیەوێت یاریزانە کۆڵمبییەکە بگوازیتەوە بۆ ڕیزەکانی.

ئەمە یەکەمین جار نییە بایرن میوشن هەوڵی دابێت بۆ بەدەستهێنانی لویس دیاز، لە پێشودا یانە باڤارییەکە هەوڵی دابوو بۆ بەدەست هێنانی یارییزانە کۆڵۆمبییەکە بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.