سوودەکانی خواردنی نەعنا

٢٤ تەمموزی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

نەعنا یەکێکە لەو سەوزانەی مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا، میسڕییە کۆنەکان وەک دەرمان نەعنایان بەکار هێناوە و سوودیان لێوەرگرتووە لە چارسەری نەخۆشییەکاندا، لە ئێستادا و لە زانستی نوێی پزیشکیدا چەند سوودێکی نەعنا باس دەکرێن لەو سوودانەش:

ـ نەعنا بەسوودە بۆ کۆئەندامی هەرس

نەعنا دەکرێت یارمەتیدەربێت لە باشترکردنی کرداری هەرسکردن و نەهێشتنی قەبزی، هەروەها بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی گرژبوونی ڕیخۆڵەیان هەیە.

ـ دەکرێت نەعنا یارمەتیدەربێت بۆ باشترکردنی پڕۆسەی هەناسەدان و پاککردنەوەی قوڕگ.

ـ نەعنا بەسوودە بۆ تەندرووستی دەم و ددان

نەعنا یارمەتیدەرە لە پاکردنەوەی ناو دەم لە بۆنی ناخۆش و بەکتریای زیانبەخش، هەروەها نەعنا ڕێگری دەکات لە پووکانەوەی ددانەکان.

ـ نەعنا بەسوودە بۆ باشترکردنی تەندروستی دەروون

نەعنا دەکرێت بەسوود بێت بۆ باشترکردنی لایەنی دەروونی و هێورکردنەوەی مێشک و دەمارەکان.

ـ نەعنا بەسوودە بۆ پێست

نەعنا بەسوودە بۆ باشترکردنی تەندروستی پێست و لابردنی زیپکە و خورانی پێست.

ـ نەعنا بەسوودە بۆ سەرئێشە

بەهۆی ماددە کیمیاییەکانی ناو نەعنا، دەکرێت بەسوود بێت بۆ هێورکردنەوەی سەرئێشە.

کێن ئەوانەی نابێت نەعنا بخۆن؟

ـ ئەو کەسانەی کێشەی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدەیان هەیە.

ـ ئەو کەسانەی بەردی زراویان هەیە.

ـ منداڵانی خوار تەمەنی 12 ساڵ.

ـ ئەو کەسانەی دەرمانی شەکرە بەکار دەهێنن.

ـ ئەو کەسانەی دەرمانی بەرزەفشاری خوێن بەکاردەهێنن.

ـ ئەو کەسانەی دەرمانی کپکردنی سیستەمی بەرگری جەستە بەکاردەهێنن.

ـ ئەو کەسانەی دەرمانی ترشەڵۆکی گەدە بەکاردەهێنن.

ـ ئەو کەسانەی نەخۆشی جگەریان هەیە (لە هەندێک حاڵەتی تایبەتدا) .

ـ ئەو ئافرەتانەی دووگیانن یاخود شیر دەدەن (وا باشترە بەڕێژەیەکی زۆر کەم بەکاری بێنن) .

لە کۆتاییدا پسپۆڕانی تەندروستی هاوڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە لە کاتی هەبوونی هەر ئازارێک یان نەخۆشییەکدا پەنا نەبەنە بەر دەرمانی گیایی چونکە دەرمانی گیایی شوێنگرەوەی دەرمانی پزیشکی نییە و دەستبەجێ سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی بکەن.