هاڵک هۆگن کۆچی دوایی کرد

٢٤ تەمموزی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

هاڵک هۆگن ئەستێرەی زۆرانبازی بەناوبانگی ئەمریکی لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

هاڵک هۆگن لە ساڵی 1953 لە ویلایەتی جۆرجیای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دایکبووە، لە ساڵی 1977 دەستیکردووە بە زۆرانبازی و ئەستێرەیەکی دیاری زۆرانبازیی کۆمپانیای WWE بووە.

ئەمڕۆ هاڵک هۆگن بەهۆی نەخۆشی دڵەوە لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد، ئەمەش پاش ئەوە دێت کە ئەستێرەکە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە مابووەوە.