عیسام شەوالی مەبەستی چییە کاتێک دەڵێت سیناریۆی هیچکۆکی؟

٢٤ تەمموزی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئەگەر تۆ لەو کەسانە بیت کە ئاشقی تۆپێ پێن، بە دڵنیایەوە لە زۆرینەی ئەو یاریانەی کە بە بێژەری عیسام شەوالی بینەری بوویت گوێت لە ناوی هیچکۆک بووە، کاتێک بێژەرەکە گووتیەتی سینارۆییەکی هیچکۆکییە یاخود هیچکۆکیش سینارۆیی وەهای دانەڕشتووە، با بزانین هیچکۆک کێیە و مەبەست لە سیناریۆی هیچکۆکی چییە؟

ئەلفڕێد هیچکۆک دەرهێنەر و سینارستێکی بە ڕەگەز ئینگلیزە و لە لەندەن لە ساڵی 1899 لە دایک بووە پاشان کۆچی کردووە بەرەو ئەمریکا، هیچکۆک بە یەکێک لە مەزنترین دەرهێنەرەکانی مێژووی سینەما و سەدە دادەندرێت لە ساڵی 1980کۆچی دوایی کردووە، فیلمەکانی لە جۆری هەستبزوێن و تاوانکاری و ترسناک و سایکۆلۆجین.

مەبەست لە سینارۆیی هیچکۆکی چییە؟

ئەلفرێد هیچکۆک یەکێکە لەو دەرهێنەرانەی کە بینەر ناتوانن پێشبینی بۆ ڕووداوەکانی فیلمەکانی بکەن، هەروەها هیچکۆک ناسراوە بە پاشای هەستبزوێن، هەمیشە فیلمەکانی پڕیەتی لە ڕووداوی چاوەڕوان نەکراو، هەر بۆیە کاتێک عیسام شەوالی دەڵێت سینارۆیی هیچکۆکی مەبەستی لە هەستبزوێنی یاری و ڕووداوی چاوەڕوان نەکراو و گەورەیە کە لە یارییەکەدا ڕوو دەدەن .

لە دیارترین ئەو فیلمانەی هیچکۆک پێی ناسراوە :

-Psycho

-The Curtain

-Vertigo

-Rear Window

-The 39 Steps

-The Birds