سوودە تەندروستییەکانی خواردنی لیمۆ

٢٢ تەمموزی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

لیمۆ یەکێکە لەو میوانەی چەندین سوودی تەندروستی سەرسوڕ‌هێنەری هەیە و پسپۆرانی بواری تەندروستی بە گرنگییەوە باس لە سوودەکانی خواردنی لیمۆ دەکەن رۆژانە، گرنگترین سوودەکانی خواردنی لیمۆ ڕۆژانە:

یارمەتی پاراستنی تەندروستی دڵ دەدات

لیمۆ یارمەتی پاراستنی دڵ دەدات لە رێگەی دابینکردنی ڤیتامین سی،بە پێی لێکۆڵینەوە زانستییەکان خواردنی سەوزە و ئەو میوانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و دەماغ کەم دەکەنەوە و ڕێگری لێدەکەن.

لیمۆ بەسوودە بۆ سیستمی بەرگری جەستە

بەهۆی ئەوەی لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و سیتریک ئەسید ئەمەش وادەکات یارمەتی بەرگری جەستە بدات و یارمەتی دەری جەستەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەوکردن.

 

 

لیمۆ بەسوودە بۆ پێست و قژ

لیمۆ یەکێکە لەو میوانەی کە سوودیکی زۆری هەیە بۆ پێست و قژ، ئەمەش بەهۆی زۆری رێژەی ڤیتامین سی تێیدا، خواردنی لیمۆ یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی بەدەست کێشەی زیپکەوە دەناڵێنن، وە هەروەها یارمەتی قژ دەدات و بەهێزی دەکات .

لیمۆ ڕێگری لە دووبارە بوونەوەی بەردی گورچیلە دەکات

بە پێی لیکۆڵینەوەیەک لە زانکۆی ویسکۆنسنی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2007، تێیدا باس لەوە کراوە کە لیمۆ ڕێگرە لە دووبارە درووستبوونەوەی بەردی گورچیلە.

ئەو کەسانە کێن کە نابێت لیمۆ بخۆن؟

پسپۆڕانی تەندرووستی ئاماژە بەوە دەکەن چەند کەسانێک هەن نابێت لیمۆ بخۆن لەوانە:

-ئەو کەسانەی کیشەی گەدە و دڵە کزەیان هەیە

-ئەو کەسانەی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدەیان هەیە

-ئەو کەسانەی برینی گەدەیان هەیە

-ئەو کەسانەی کە کێشەی پوکانەوەی ددانیان هەیە

-ئەو کەسانەی دەرمانی دژە گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بەکار دەهێنن

-ئەو کەسانەی نەخۆشی شەقیقەیان هەیە

-ئەو کەسانەی دەرمانی نەخۆشییەکانی دڵ بەکار دەهێنن

-ئەو کەسانەی دەرمانی بەرزە فشاری خوێن بەکار دەهێنن

-ئەو کەسانەی دەرمانی کەمکردنەوەی کۆریستڕۆڵ بەکار دەهێنن

هەروەها پسپۆڕانی بواری تەندروستی هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە لە کاتی هەبوونی کێشەی تەندروستی دەستبەجێ پەیوەندی بکەن بە نزیکترین بنکەی تەندروستییەوە و دووربکەونەوە لە بەکارهێنانی خۆراک و میوەکان وەک چارەسەری تەندروستی، هەروەها دەشڵێن گرنگە هاوڵاتیان بزانن کە خواردنی میوە و بەرهەمە گیاییەکان شوێنگرەوەی دەرمان نین.