ئاسایش ئەو کچەی دەستگیرکرد کە باوکی خۆی کوشت

٢١ تەمموزی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئەو کچەیان دەستگیرکرد کە لە ناحیەی شەمامک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی باوکی خۆی کوشتبوو.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە: "سەبارەت بە ڕووداوی کوشتنی هاوڵاتی (عادل نوری) لە ناحیەی شەمامک لە سەر ئەم ڕووداوە بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بەناوەکانی (س، ع، ن) و (ث، ن، س) و (خ، ع، ق ) کە دەکەنە کچ و هاوسەر و برای کوژراوەکە."

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر ئەوەش هاتووە: "لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کێشەکە کۆمەڵایەتییە و تۆمەتبار (س، ع، ن) بە چەکی جۆری (کلاشینکۆف) باوکی خۆی کوشتووە، هەروەها هەریەک لە تۆمەتباران (ث، ن، س) و (خ، ع، ق) کە هاوسەر و برای کوژراوەکەن، هۆکار و هاندەربوونە بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانە."