بامێ سوودی هەیە بۆ قژ؟

٢١ تەمموزی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بامێ سەوزەیەکی بەهارەیە و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسێنەرە گرنگەکان.

ماڵپەڕی "stylecraze" بڵاویکردەوە، بامێ چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە بۆ قژ کە کاردەکات بۆ شێدارکردن و نەرمکردنەوە قژ ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەڵوەرینی قژ و تەندروستی قژ باشتر دەکات.

ئەو پێکهاتانەی لەناو بامێدا هەیە، کاردەکات بۆ شێدارکردنی قژ بە قووڵی، ئەمەش وشکبوونەوە و شکانی قژ کەمدەکاتەوە هەروەها کاردەکات بۆ نەرمکردنی قژ، وادەکات قژەکە نەرمتر و بریقەدارتربێت.

هەروەها هەستیاری پێستی سەر کەمدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا خۆراکی پێستی سەر دابیندەکات، ئەمە جگە لەوەی قژ لە تێکچوون دەپارێزێت و لە رەگەوە بەهێزی دەکات.

شێوازی ئامادەکردنی ماسکی بامێ بۆ قژ:-

1- بامێکە بە باشی بشۆرەوە و پارچە پارچەی بچووکی بکە.

2- پاشان بامێکە بخەرە ناو مەنجەڵێکەوە کە بڕێکی پێویست ئاوی تێدابێت و بۆ ماوەی 15-20 خولەک بیکوڵێنە تاکو نەرم دەبێتەوە.

3- دواتر ئاوی بامێکە بپاڵێوە.

4- بە ئاوەکە بێخی و قژت و قژەکە مەساج بکە و بۆ ماوەی 30 خولەک بەقژەکەوە بیهێڵەوە.

5- لە کۆتاییدا قژت بە ئاوی شلەتێن و شامپۆ بشۆ.