ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و باسی مووچەی هەرێم ناکرێت

١٥ تەمموزی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

باسکردنی پرسی نەوت و مووچەی هەرێمی کوردستان نەخراوەتە کۆبووەنەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا نییە، بەڵام ئەگەر هەیە وەک پرسێکی "لەناکاو" لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ بکرێت، ئەگەر لیژنە وەزارییەکەی عێراق لەوبارەیەوە ڕاسپاردەی هەبێت.

کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، 7/15 2025 لە بڕگە 20 پێکدێت و زۆرینەیان ئابوورین.

لەو 20 بڕگەیەدا، باس لە پێشکەشکردنی ڕاسپاردەی لیژنە وەزارییەکەی عێراق نەکراوە کە هەفتەیەک لەمەوبەر پێکهات بۆ یەکخستنی ڕەشنووسى داواکارییەکانی بەغدا و هەولێر لەبارەی پرسی نەوت و چارەسەری کێشەی مووچە.

لەگەڵ ئەوەشدا، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند:"ئەگەر لیژنەکە تاوەکو پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بگاتە ئەنجام لە ئامادەکردنی ڕاسپاردە لەبارەی هەردوو ڕەشنووسى داواکارییەکانی بەغدا و هەولێر، ئەگەری زۆرە لە کۆتایی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بخرێتەڕوو".

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی 75 ڕۆژە مووچەخۆران لەچاوەڕوانی بڕیاری بەغدا ماونەتەوە بۆ ناردنی مووچە، بەڵام هیچ کام لە دادگای فیدڕاڵی و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیارێکی یەکلاکەرەوەیان بۆ ناردنی مووچە نەدا و ڕەوانەکردنی بودجە بۆ هەرێم بۆ دابەشکردنی دوو مانگی فەرمانبەران بە نادیاریی ماوەتەوە و بەغدا پێداگرە لەسەر داواکارییەکانی پێشووی بۆ ناردنی پارەی مووچەخۆرانی هەرێم.