٢٧ تەمموزی ٢٠٢٢
لە تۆژینەوەیەكی نوێدا، چەند سودێكی سەرسورهێنەری جەرجیر ئاشكرا كرا كە كاریگەری زۆری هەیە لەسەر دڵ و هێشتنەوەی جەستە بە گەنجی بە تایبەت ئەوانەی بەدوای پێستێكی جوان و سەرنجراكێشەوەن.
توێژینەوەیەكی نوێ كە لە گۆڤاری كۆمەڵەی دڵی ئەمریكی بڵاوكراوەتەوە دەریخستووە كە خواردنی جەرجیر دەتوانێت سودی سەرسوڕهێنەری بۆ تەندروستی دڵ هەبێت، چونكە ڕێگری دەكات لە كۆبوونەوەی چەوری لە مولولەكانی خوێندا بەهۆی پێكهاتەكانی ناویەوە.
لە توێژینەوەكەدا توێژەران رایانگەیاندووە، بەرزبوونەوەی ئاستی ماددە كارۆتینۆیدەكان، لەوانە لوتین و بێتاكارۆتین، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە بە تێپەڕبوونی كات كەمدەكاتەوە.
هاوكات باسیان لەوەشكردوە كە جەرجیر سوودی جوانكاری هەیە، لەم چوارچێوەیەدا توێژینەوەیەكی بەریتانی دەریخستووە كە لە كۆی 10 ژن لە 11 ژن لە تەمەنی "23 بۆ 58 ساڵ" دوای چوار هەفتە لە زیادكردنی 80 گرام جەرجیر بۆ خۆراكی ڕۆژانەیان، دەركەوتوە چرچی پێستایان كەم بۆتەوەو زیاتر بەرەو نەرمی رۆشتووە.