دوایین زانیاری لەسەر ناردنی مووچە

٦ تەمموزی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی عێراق و هەرێم سەرقاڵی ئامادەکردنی رەشنووسێکی هاوبەشن تاوەکوو رۆژی سێشەممە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بخرێتە بەردەم سودانی، چاوگێکیش لە حکومەتی عێراق دەڵێت، ئەگەر هەرێم نەوت رادەستبکات، لە پاڵ ناردنی مووچە نەوتی سپی و بەنزینیش بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێم دابین دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم سەرقاڵی ئامادەکردنی رەشنووسی کۆتایین تایبەت بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی سێشەممەی حکومەتی عێراق پەسەند بکرێت.

هەروەها، بەرپرسانی حکومەتی عێراق جەخت لەوە دەکەنەوە کە پێویستە حکومەتی ماوەبەسەرچوو پابەندبێت بە یاسای بودجە و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق جێبەجێ بکات.

حکومەتی عێراق ئاسانکاری کردووە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێم.