نرخی زێڕ لەم ئاستەدا جێگیرە
٦ تەمموزی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ لەم ئاستەی ئێستایدا جێگیرە و نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە 3336 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 6-7-2025، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ ھەزار و 336 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ شەممە، نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.
لە کاتی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران گۆڕانکاری زۆر لە نرخی ئەو کانزا زەردە روویدا و لە ئێستادا لە ئاستێکی جێگیر ماوەتەوە.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 566 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 661 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 691 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 755 هەزار دینارە.