کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە
٦ تەمموزی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، دەربارەی کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو رایگەیاند، ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 41 پلەی سیلیزی