٦ تەمموزی ٢٠٢٥
خوێندکارێکی زانکۆی ڕاپەڕین، هەڵەیەکی زانستی لە کتێبێکی پزیشکیی جیهانیدا، دەدۆزێتەوە و دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی پەرتووکەکەش پاش سوپاسکردنی خوێندکارەکە، هەڵەکە ڕاست دەکەنەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بڵاویکردووەتەوە: " ژیوار حسن خدر، خوێندکاری قۆناغی سێیەمی کۆلێژی پەرستاری، لە زانکۆی ڕاپەڕین هەڵەیەکی زانستی لەچاپتەری سێی کتێبی Lewis’s Medical-Surgical Nursing eleventh editio دۆزیوەتەوە لەبارەی،Fibric acid debriative کە ئاماژە بەوە دەکات کاریگەری نییە بەسەر خەستی LDLدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "پەرتووکەکە لەلایەن دەزگای (Elsevier) بڵاوکراوەتەوە و دوای ئاگادارکردنەوەی دەزگاکە، بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی تری زانستی ئاستبەرز، هەڵەکە راستکراوەتەوە.
خوێندنی باڵای هەرێم ڕاشیگەیاندووە: "دوای ڕاستکردنەوەی هەڵەکە لەلایەن دەزگاکەوە سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی خوێندکار (ژیوار حسن کراوە).