ئیلۆن مەسک بە فەرمی حزبی ئەمریکای دامەزراند
٦ تەمموزی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
ملیاردێری جیهانی و خاوەنی تۆڕی ئێکس، دوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای کەمکردنەوەی باج لە کۆنگرێس پارتێکی نوێی سیاسی بە ناوی پارتی ئەمریکا راگەیاند و دەشڵێت، ئەو پارتە ئازادیتان بۆ دەگەڕێنێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی و خاوەنی کۆمپانیایی سپەیس ئێکس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پارتێکی نوێی سیاسیی بەناوی ئەمریکا راگەیاندو رایگەیاند، ئەو پارتە ئازادیتان بۆ دەگەڕێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەر دوو هۆکار پارتێکی نوێی سیاسی پێویستە، ئەویش کاتێک وڵاتەکە مایەپووچ و گەندەڵ دەبێت و سیستەمی یەک پارتی دەبێت، هەروەها دیموکراسی بوونی نابێت.