ترەمپ: رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتن لە غەززە بکرێت

٥ تەمموزی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کاردانەوەی ئەرێنی حەماس بۆ ئاگربەست لە غەززە کارێکی باشە. دەشڵێت: "رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتن لەبارەی غەززەوە بکرێت".


ئەمڕۆ شەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا لەبارەی وردەکاری وەڵامەکەی حەماس بۆ ئاگربەست ئاگادارنەکراوەتەوە، بەڵام کاردانەوە ئەرێنییەکانیان کارێکی باشە و هاوکار دەبێت بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، دەشڵێت، هاوکارییەکی زۆر رەوانەی غەززە دەکەن.


هاوکات، ئێوارەی هەینی بەرپرسانی حەماس وەڵامی ئاگربەستە پێشنیازکراوەکەی ترەمپیان دایەوە و وتیان، بەشێوەیەکی ئەرێنی لێی دەڕوانن و پێداچوونەوەی پێدادەکەن. وتیشیان، دەیانەوێت کۆمەڵگای نێوەدەوڵەتی سەرپەرشتی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتەکە بکات.