شێرکۆ جەودەت: ئەگەر بەغدا و هەرێم رێکنەکەون دەست بەسەر کێڵگە نەوتی و گازییەکان دەگیرێت

٥ تەمموزی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتوو رایگەیاند، بەغدا دەست بەسەر كێڵگە نەوتی و گازییەكاندا دەگرێت ئەگەر لەگەڵ هەرێم رێکنەکەون. دەشڵێت: "دوای ئەوە مووچە دابەشدەكرێت و قەوارەی هەرێمیش بێ یەكێتی و پارتی پارێزراو دەبێت".
شێرکۆ جەودەت، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند: "ئەگەر تاکو دوای سێشەممە هەرێم و بەغدا پێکنەیەن، ئەوا حکومەتی فیدراڵ دەست بەسەر کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم دەگرێت".
وتیشی: "پەیامێك بۆ دەسەڵاتدارێتی ماوە بەسەرچووی پارتی و یەکێتی لەهەرێمی کوردستان، ئەگەر تا دوای سێشەمە پێکنەیەن، ئەوا بە ئەگەری زۆرەوە حکومەتی فیدراڵ دەست بەسەر کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم دەگرێت، دوای ئەوە مووچە دابەشدەکات و قەوارەی هەرێمیش پارێزراودەبێت بێ ئێوە و بەرەزامەندی زلهێزەکان".