سایلۆی سلێمانی ئاگاداری جوتیاری ئەم سنوورانە دەکاتەوە

٥ تەمموزی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

سایلۆی سلێمانی، ئاگاداری جوتیارانی چەند سنوورێک دەکاتەوە کە سبەینێ بچن گەنمەکانیان رادەست بکەن.

ئەمڕۆ شەممە، 5-7-2025، سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری جوتیارانی سنووری بەشە کشتوکاڵیەکانی (قەرەداغ، بازیان، شارباژێڕ و ماوەت) دەکات، کە لە سبەینێ یەکشەممەوە، گەنمەکانیان ببەن بۆ سایلۆکەیان بە مەبەستی رادەستکردنی گەنمەکانیان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە 10-6-2025ـەوە سایلۆی سلێمانی دەستیکردووە بە وەرگرتنی گەنمی چەند سنوورێکی پارێزگاکە و پڕۆسەکەش تاکو ئێستا بەردەوامی هەیە.