هۆشداری لە خێرا بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدرێت
٥ تەمموزی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
ئاژانسێکی تەندروستیی، هۆشداریدەدات لەبارەی ڤایرۆسێکی هاوشێوەی کۆرۆنا بە ناوی ستراتۆس، کە خێراتر بڵاودەبێتەوە و دەگوێزرێتەوە.
ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، شیکارییەکانی ئەم دواییە دەریانخستووە، لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا جۆرەکانی XFG و XFG.3 نزیکەی 40%ـی سەرجەم تووشبووەکانی کۆڤید-19ـی تۆمارکراویان پێکهێناوە، لەکاتێکدا لە مانگی ئایاردا تەنها 10% بووە و نیشانەکان دەریدەخەن کە جۆرێکی نوێی ڤایرۆسە بەناوی ستراتۆس.
راشیگەیاند، شارەزایانی تەندروستی هۆشدارییان داوە، کە رەنگە ستراتۆس لە جۆرەکانی پێشووتر خێراتر بڵاوبێتەوە و بگوازرێتەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە.