ئاگادارییەک بۆ ئەو هاوسەرانەی جیابوونەتەوە

٥ تەمموزی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکیی هەولێر، رایگەیاند، ئەو هاوسەرانەی جیابوونەتەوە و تەڵاق نامەیان هەیە، بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکیی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو خێزانانەی جیابوونەتەوە و (تەڵاق نامە)یان هەیە، بەڵام لەبەر هەر هۆکارێک بێت لە ئەپڵیکەیشنەکە یەکێکیان ناوی بلۆک کراوە، جا چ ئافرەتەکە بێت یاخود پیاوەکە، پێویستە ئەو کەسەی کە ناوی سڕاوەتەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکات بۆ ئەوەی فۆڕمی تایبەت بە کێشەی خێزانیان بۆ پڕبکەنەوە و رەوانەی بەغدای بکەن بۆ ئەوەی بەشە خۆراکیان نەبڕدرێت و ناویان داخڵی سیستەمی نوێکردنەوەی بەشە خۆراک بکرێت و کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت.

ئەو پێداویستیانەی دەبێت کەسەکە لەگەڵ خۆی بیبات (کۆپیکراو):-

1- کارتی نیشتمانی

2- کارتی زانیاری یان پشتگیری موختاری گەڕەک

3- تەڵاق نامە، گەر منداڵی هەبوو بڕیاری لەباوەش گرتن یان پێسپێری (قرار حضانة او قرار وصاية)

4- پسووڵەی خۆراک

5- ژمارەی مۆبایل