٥ تەمموزی ٢٠٢٥
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ لە هەندێ ناوچە و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، دەربارەی کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو، رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ لە هەندێ ناوچەی رۆژهەڵاتی هەرێم لە کاتەکانی بەیانیدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی
سۆران : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 43 پلەی سیلیزی