ڕێگای نێوان هەولێر-کەرکوک دادەخرێت

٥ تەمموزی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی دانانی پردی پەڕینەوەی پیادە، ڕێگای نێوان هەولێر-کەرکوک دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە، ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی دانانی پردی پەڕینەوەی پیادە لە بەردەم بەشە ناوەخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزیدین لەلایەن ئەندازیاری هاتووچۆوە، لە کاتژمێر 8-12 نیوەڕۆ ڕێگای نێوان هەولێر-کەرکوک دادەخرێت.

راشیگەیاند، لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەکەدا هاوڵاتییان دەتوانن ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.