نرخی نەوت بەرزبووەوە
٥ تەمموزی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی نەوت بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 68 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، 5-7-2025، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 68 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 66 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، نرخی ئەم زێڕە رەشە رووی لە بەرزبوونەوە کرد.