دابەشکردنی هاوکارییەکانی پێشمەرگە دوادەکەوێت
٤ تەمموزی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە لە بانکی ناوەندی پشووی فەرمییە، دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، بۆ ڕۆژی دووشەممە دواخراوە.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دابەشکردنی هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و باس لەوە دەکات، بەهۆی ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە 6/7/2025 لە بانکی ناوەندی عێراق پشووی فەرمییە، دابەشکردنی هاوکاری دارایی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکان کە لە پرۆسەی هەژماری من بەشدارن، بۆ ڕۆژی دووشەممە 7/7/2025 دواخراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەر ئەم هۆکارە لە ڕۆژی دووشەممە بڕی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و دەتوانن سەردانی ئامێرەکانی راکێشانی پارە (ATM) بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.