هاوکاری هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەش دەکرێت
٣ تەمموزی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرواری 3ی تەمموزی 2025 هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(6) تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایى و ژمێریارییەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتى بوودجە و بەرنامەکان لە رۆژی یەکشەممە بەرواری 6ی تەمموز دەست بە دابەشکردنى هاوکاری هاوپەیمانان دەکرێت.
وتیشی، لەم مانگەدا، 64 هەزار و 244 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن.