لەماوەی هەفتەیەکدا نرخی زێڕ 100 دۆلار بەرزبووەتەوە
٣ تەمموزی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
لەماوەی ئەم هەفتەیەدا نرخی زێڕ دەستی بە بەرزبوونەوە کردەوە و هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە 100 دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 3358 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت لە کاتێکدا دوێنی تا 3366 دۆلار بەرزبووەوە.
سەرەتای ئەم هەفتەیە لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 3250 دۆلار بوو، بەڵام لە ڕۆژانی دواییدا زیاتر لە 100 دۆلار بەرزبووەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 570 هەزار دینار
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 665 هەزار دینار
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 760 هەزار دینار