چوارچێوەی هەماهەنگی چارەنووسی مووچەی هەرێم یەکلایی دەکەنەوە

٢ تەمموزی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

دوای ئەوەی حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی هیچ بڕیارێکی لەبارەی مووچەی هەرێم نەدا، یەکلایی کردنەوەی ناردنی پارەی مووچە لەدەست چوارچێوەی هەمانگی دایە کە بڕیارە ئەمشەو لە بەغدا کۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، وابڕیارە ئەمشەو چوارچێوه‌ی سەرکردەکانی هه‌ماهه‌نگی له‌ به‌غدا له‌باره‌ی دۆخی عێراق، ناوچه‌كه‌ و كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ مووچە و کێشەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر و حکومەتی ناوەندی سەبارەت بەهەناردەکردنەوەی نەوت و ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی هەرێم كۆببنه‌وە..

لەو کۆبوونەوەیەدا، پرسی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان یەکلایی دەکرێتەوە و بڕیاری لەسەر دەدرێت.

پێشووتر محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی هەرێم ده‌ربڕیوە، به‌ڵام باسی لەوە کردووە چاوه‌ڕوانی ڕه‌زامه‌ندی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ كۆببێته‌وه.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەبارەت بەمووچەی مانگی پێنج و شەشی فەرمانبەرانی هەرێم هیچ بڕیارێکی بۆ نەدرا و چاوەڕوانی پێشنیازی سوودانی دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و ڕەزامەندیی بەغدا بۆ ڕەوانەکردنی پارەی مووچە.‌