وەڵامی پرسیارەکانی ئەمڕۆی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ئاشکراکرا

٢ تەمموزی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

پەروەردەی هەرێم، وەڵامی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکانی وزاریی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئاشکرادەکات.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئاگادارى سەرجەم قوتابییان و خوێندکارانى پۆلی 12ـی ئامادەیی دەکەنەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەی وزاری ساڵى خوێندنى (2024-2025) خولی یەکەم بڵاودەکرێتەوە.

راشیگەیاند، رۆژانى تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکان نوێ دەکرێتەوە و تاقیکردنەوەی ئەمڕۆی بابەتی (زمانی ئینگلیزی) دانراوە.

بۆ بینینی وەڵامەکان کلیک لێرە بکە.