نرخی نەوت دابەزی
٢ تەمموزی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی نەوت دابەزی و لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە 66 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 2-7-2025، نرخی نەوت دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوە بینی، بە شێوەیەک نرخی نەوتی برێنت 12 سەنت دابەزی و نرخی بەرمیلێکی بە 67 دۆلار و دوو سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکاش 11 سەنت دابەزی و نرخی بەرمیلێکی بە 65 دۆلار و 44 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئابووریناسان هۆکاری گۆڕانکاری لە نرخی ئەو زێڕە رەشە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، کە هێشتا کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تەواوەتی لەناو نەچوون و لەلایەکی دیکەشەوە، ئەگەری ئەوە هەیە ئۆپێک پڵەس لە مانگی داهاتوودا نەوتی زیاتر بخاتەڕوو.