رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەندرا
١ تەمموزی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بەبۆنەی رۆژی عاشوراوە لە عێراق رۆژی یەکشەممەی داهاتوو پشووی فەرمییە و لە هەرێمیش رۆژی شەممە پشووی فەرمییە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 1-7-2025، ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەبۆنەی 10ـی موحەڕەم(رۆژی عاشورا)وە رۆژی یەکشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق پشووی فەرمییە.
هەروەها، لە هەرێمی کوردستانیش، بەپێی رۆژمێری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، بە هەمان بۆنەوە رۆژی شەممە پشووی فەرمییە.