نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچە

١ تەمموزی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وادەی بڕیاردان لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکرادەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت و سبەینێ وەزارەتی دارایی عێراق پڕۆسەی تەمویلەکە دەستپێدەکات.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە رۆژی پێنجشەممەدا پارەکە دەگوازرێتەوە بۆ سەر هەژماری بانکی حکومەتی کاربەڕێکەر.

دابەشنەکردنی مووچە لە کاتێکدایە، مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێم ماوەی زیاتر لە دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.