وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی بانکە حکومییەکانەوە هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی دارایی هەرێم، سەرجەم هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە سبەی لە بانکە حکومییەکان پشووی فەرمییە و بانکەکان کراوە نابن بەڕووی هاوڵاتیان.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا، سەرجەم هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، سبەی سێشەممە پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.
ئەوەش هاتووە، دەرگای بانکەکان بەڕووی هاوڵاتیان دادەخرێت، تەنها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بە مەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی.