ئاگادارییەک لە پۆلیسی سلێمانییەوە

٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییەک کە رەگەزی نێرە ئۆتۆمبێل لێی داوە و چەند رۆژێكە تەرمەكەی لە پەیمانگای پزیشكی دادی سلێمانییە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، هاوڵاتییەك كە ڕەگەزی نێرە، لە شەقامی گشتی بەردەم پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێل لێی داوە و چەند رۆژێكە تەرمەكەی لە پەیمانگای پزیشكی دادی سلێمانییە.

ئەوەشی خستەڕوو، ناوی سیانی کەسەکە نەزانراوە، هیچ جۆرە بەڵگەنامەیەكی پێ نییە و تەمەنی لە نێوان 45 - 50 ساڵیدایە.

ئاشکراشیکرد، ژمارەیەك (تاتۆ) بە جەستەوەیەتی كە لێی نوسراوە (دیلان).

داواش دەکات و دەڵێت، داوا لە كەسوكاری یان هەر هاوڵاتییەك دەكەن كە دەیناسێت یان زانیاری هەیە لە سەری پەیوەندی بكات بە بنكەی پۆلیسی سەرچنار بەم ژمارە تەلەفۆنە:-

0533184288