کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت و خۆڵبارین بەردەوام دەبێت

٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەوادا.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، دەربارەی کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو، رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەوادا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بە گشتی نزم دەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دادەبەزن بە رێژەی (4-5) پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ لە کاتەکانی بەیانی لە زۆربەی ناوچەکان و لە کاتەکانی نیوەڕۆ کاریگەریەکەی لاواز دەبیت.

ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی

دهۆک : 36 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 35 پلەی سیلیزی

سۆران : 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی