نرخی زێڕ بەرزبووەوە
٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ بەرزبووەوە و لە ئێستادا یەک ئۆنسە زێڕ بە 3274 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 30-6-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و 274 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی 11 دۆلار بەرزبووەتەوە.
لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران، گەڕانەوەی سەقامگیری نرخی ئەو کانزا زەردە رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 557 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 650هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 680 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 743 هەزار دینارە.