دوو هێڵی ئاسمانی گەشتەكانیان لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستپێدەكەنەوە

٢٩ حوزەیرانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتوو هەردوو هێڵی ئاسمانیی قەتەری و فلای دوبەی، گەشتە ئاسمانییەكانیان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێبكەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەپێی ئەو خشتەیەی كە لەلایەن (هێڵی ئاسمانی فلای دوبەی)یەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نێردراوە، وابڕیارە لە رۆژی یەکی مانگی داهاتووەوە، بە سێ گەشتی هەفتانە، گەشتە ئاسمانییەكانیان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە دەستپێبكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێڵی ئاسمانیی قەتەرییش گەشتە ئاسمانییەكانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەست پێدەكاتەوە وبەپێی ئەو خشتەیەی كە كۆمپانیاكە بۆ فڕۆكەخانەكەی ناردووە، وابڕیارە لە رۆژی دووی مانگی داهاتووەوە، هەموو رۆژانی هەفتە، گەشتە ئاسمانییەكانیان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە دەستپێبكەنەوە.