تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە هەرێم دەستنیشانکرا

٢٩ حوزەیرانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، نەخۆشێکی تای خوێنبەربوون لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا کە تەمەنی 47 ساڵە و لە مەیدانی ئاژەڵان کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، نەخۆشێکی تای خوێنبەربوون لە شاری هەولێر لە گەڕەکی فەرمانبەران دەستنیشانکرا کە لە مەیدانی ئاژەڵان کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ دەکات، لەهەمان کاتیشدا گۆشتفرۆشی گەڕۆکە و ئاژەڵی لە ماڵان سەردەبڕی.

ئاماژی بەوەشکرد، لە 21ـی حوزەیرانەوە پیاوەکە نەخۆش کەوتوە و نیشانەکانی سەرئێشە و سک ئێشە و تای بەرزی تێدا دیاربووە، پاش ئەوەی چارەسەری لەلایەن چەندین نۆرینگە وەرگرتووە، بەڵام باری تەندروستی بەرەو خراپی رۆیشتووە.