٢٩ حوزەیرانی ٢٠٢٥
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 29-6-2025، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی عێراق، بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند: "حکومەتی فیدراڵی لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات، تەنانەت پێش ئەوەی رێککەوتنی نەوتیش یەکلایی ببێتەوە، لە پێناو سەختی ژیانی خەڵک".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەگەر رێککەوتنێکی نەوتی لە نێوان بەغدا و هەولێر بکرێت، بەشی وردبینی و ژمێریاری وەزارەتی دارایی فیدراڵ پێداچوونەوە بەو لیستانەدا دەکات کە وەزارەتی دارایی هەرێم رەوانەی دەکات و لەماوەی چەند رۆژێکدا، مووچەی مانگی حوزەیرانیش دابەشدەکرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ 60 رۆژە مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێم، تاکو ئێستا مووچەی مانگی پێنجییان وەرنەگرتووە.