پەروەردەی هەرێم وەڵامی پرسیارەکانی ئەمڕۆی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ئاشکرادەکات

٢٩ حوزەیرانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی پەروەردە، وەڵامی پرسیارەکانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئاشکرادەکات.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی 12ـی ئامادەیی، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەی وزاری ساڵى خوێندنى (2024-2025) خولی یەکەم بڵاوکرایەوە.

راشیگەیاند، ڕۆژانى تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە، تاقیکردنەوەی ئەمڕۆی بابەتی (کیمیا و ئابووری) دانراوە.

بۆ بینینی وەڵامەکان کلیک لێرە بکە.